رحیم ابراهیمی برنامه ریزی درسی
 
 
 

🎵 #سروود: "وەتەن"
هۆنراوەی: 
مامۆستا #فایەق_بێکەس 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوایە وەتەن ئاوا کەی
چەند دڵگیر و شیرینە
دەشتی خۆش و ڕەنگینه
ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە
پڕ لە گوڵ و نەسرینە
* * *
سەیرانگای بەهارانی
سەوزەگیای نەرم و جوانی
سەد دڵ ئەبێ حەیرانی
ئاوی کەوسەره، خاکی گەوهەره
پڕ لە گوڵ و نەسرینە
* * *
شاخی بەفرین و بەرزە
بۆ ڕابوردوومان ڕەمزە
چیمەنی جوان و سەوزه
ئاوی کەوسەره، خاکی گەوهەره
پڕ لە گوڵ و نەسرینە
* * *           
ئەم شوێنە شوێنی کورده
جێی قارەمان و مەرده
لانەی شێری نەبەردە
ئاوی کەوسەره، خاکی گەوهەرە
پڕ له گوڵ و نەسرینە
* * *                 
وەتەن چاوی لێمانە
دەری کەین لە تەنگانە
حەیفه بێتە وێرانە
ئاوی کەوسەره، خاکی گەوهەره
پڕ لە گوڵ و نەسرینە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 |+| نوشته شده در  چهارشنبه ۱۳۹۸/۱۰/۱۱ساعت ۹:۵۵ ب.ظ  توسط رحیم ابراهیمی  | 
  بالا